" type="text/css" > Skip to main content

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی، گوگوش بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە دونیای موزیک و گۆرانی کرد.
گوگوش لە پەیامێکی ڤیدیۆیی بە ناوی “وەرزی کۆتایی” لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ماڵئاوایی خۆی لە دونیای موزیک و گۆرانی راگەیاندووە دەڵێت، “دوایین گەشتی موزیکی من لە 23ی سێپتێمبەر بەناوی وەرزی کۆتاییی دەست پێدەکات و بەوەش ماڵئاوایی لە دونیای هونەر دەکەم”.
لە کۆتایی پەیامە ڤیدیۆییەکە گوگوش هیواخوازە لە وڵاتی خۆی ئێران، گۆرانی بۆ هەوادارانی بڵێتەوە.
گوگوش کە ناوی خۆی فائیقە ئاتەشینە، تەمەنی ئێستای 73 ساڵە، یەکێکە لە بەناوبانگترین هونەرمەندانی گۆرانیبێژی ئێرانی، هەر لە تەمەن منداڵییەوە چووەتە ناو دونیای هونەر و گۆرانی.
جیا لە گۆرانی یەکێک بوە لە ئەکتەرە ناودارەکانی سەردەمی دەسەڵاتی شا، دوای شۆرشی ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی 21 ساڵ بێدەنگ بوو و لە ساڵی 2000 لە وڵاتی ئێران دەرچوو و لە بەریتانیا نیشتەجێ بوو و جارێکی دیکە دەستی بە گۆرانی وتن کردەوە

ھێرۆ مەولودی

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک