" type="text/css" > Skip to main content

ڕەشۆڵ – هونەرمەند و وڵات پەروەر
نووسینی: خەلیل عەبدوڵا

رەشۆڵ هونەرمەندێكی دیار‌و ناسراوی كوردستانە‌و بەدەنگە بەسۆز‌و ئەفسوناوییەكەی خزمەتێكی زۆری بەهونەری كوردی كردووە.
رەشید حاجی عەبدوڵڵا میرزا عەزیز ناوی تەواوی ئەو هونەرمەندەیە‌و بەرەشۆڵ ناسراوە.
ساڵی 1912 لەگەڕەكی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەبنەماڵەیەكی ناودار له‌ دایك بووە.
رەشۆڵ هەر لەسەرەتای ژیانی لاوێتیەوە خولیای هونەری گۆرانی‌و مەقام بووە.
لەبیستەكانی سەدەی رابردوو لەگەڵ مەلا كەریمی هونەرمەند چونەتە بەغدا‌و لەوێ‌ چەند گۆرانیەكانیان لەسەر قەوان تۆمار كردووە.
لەدوای كردنەوەی ئیزگەی كوردی بەغداش، چەند گۆرانی‌و مەقامێكی دیكەی تۆمار كردووە‌و لەرێی ئەو ئیزگەیەوە لەسەرانسەری كوردستاندا ناسراوە.
رەشۆڵی هونەرمەند بایەخی زۆری بەمەقام داوە‌و لەساڵانی چلەكاندا چەند مەقامێكی تۆمار كردووە.
رەشۆڵ لەگەڵ تیپی مۆسیقای مەولەوی كاری كردووە‌و چەند گۆرانی‌و مەقامێكی تۆمار كردووە‌و بەرهەمەكانی لەگەڵ ئەو تیپەدا شەقڵێكی بەرزی هونەری وەرگرتووە.
سەرباری كاری هونەری، رەشۆڵ پیاوێكی كوردپەروەر بووە‌و بەشداری كاریگەی كردووە لەراپەرینی 6ی ئەیلولی 1930‌و بەشداری شۆڕشەكانی كوردستانی كردووە‌و هەر كە پێشمەرگە بووە لەریزی شۆڕشی ئەیلول بەهۆی نەخۆشییەوە لە14ی تەمووزی 1974 كۆچی دوایی كردووە‌و لەدەربەندی رایات بەخاك سپێردراوە.
ئەختەری خێزانیشی ژنێكی ئازا‌و تێكۆشەر بووە‌و لەخۆپیشاندانی هێنانه‌وه‌ی تەرمی مەلیكی كوردستان شێخ مەحموودی حەفید لەساڵی 1956 لەشاری سلێمانی بەگوللەی دوژمنان شەهید كراوە.
درودی رێزی وەفا‌و ئەمەكداری بۆ رۆحی پاكی رەشۆڵ‌و ئەختەری خێزانی.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک