" type="text/css" > Skip to main content

‎ماوەی ۳ مانگ بوو بەهۆی خوێنبەربوونی دەماغەوە دایکم بێهۆش بوو
‎هەموو رۆژێک دەست لەسەر دڵ و ترسنۆک چاوەڕێی هەواڵە جەرگبڕەکە بووم ئەمزانی تەمەنی هەیە وهیچ ئەمەلێکم نەبوو کە هەستێتەوە ، یەکێک لەو خەمانەی کە ناهێڵێت تەواوی ژیانت دڵ خۆش بیت ئەو ترسەیە کە لە ناخەوە هەتە بۆ بیستنی هەواڵی مەرگی کەسە گرنگ و ئەزیزەکان.
‎ دوا نیوەڕۆی چواردەی پێنج بوو دانیشتبووم ڕێنمایی برازایەکم ئەکرد کە زۆر هۆگری براژنەکەمە هەمیشە لەگەڵیایەتی ، پێم ووت زۆر خراپە ئاوا هۆگری دایکت بیت ئەبێت کەمێک خۆت دوور بگریت فێر بیت لەسەر پێی خۆت بیت بەهێز بیت دنیا هەزار شتە. کاتژمێرێک تێنەپەری هەواڵی مەرگی دایکمیان پێ ووتم.
‎ئەوهەواڵەی چەندیین ساڵ بوو لێی ئەترسام بیستم تەواو وشک بووم ماوەیەک بێدەنگ دواتر گریانێک کە مناڵێک کە زۆر هۆگری دایکێتی و بێدایک بووە ،
‎ کێشەکە لەوەدایە من خۆم زۆر بە هێز پشان ئەدا بەڵام زۆر لاواز بووم
‎بە جۆرێک وون بووم هەستەکەم زۆر بێکەسم ، کەسم نەما پێی بڵێم دڵ خۆشم دل نا خۆشم .
‎ڕێک یەک ساڵە هەستەکەم لە بۆشاییام ، لە بە چاوی خەڵک خۆم وا دەرئەخەم بەهێزم ، بەڵام شەوکانم پڕن لە فرمێسک و گریان ، زۆر شەو خەو بە دایکمەوە ئەبێنم خەوی خۆش و یادگاری جاران و خەوی کابووس و داچڵەکین ئەوکاتەی بێهۆش لە سەر جێگابوو . یەتەوە بەرچاوم نازانم بۆ مانگی
‎پێنج ئاوا دایک وباوکی لێبردم.
‎ دایکم ژنێک بوو زۆر ئازا و بەهێز ۱٠ منداڵی بە نەبوونی پێگەیاندبوو
‎باوکم زۆر نەرم و میهرەبان بەڵام دایکم بەهێز و پەروەردەکار
‎هەمیشە خۆی بە رپرس ئەزانی زۆر نەخۆش بوو بەڵام هەمیشە ئازابوو خواردنی خۆشی بۆ ئەکردین منالەکانی ئێمەشی بەخێو ئەکرد .
‎زۆر زۆر وێنەو ڤیدیۆم گرتووە هەمیشە لەگەڵ یادگارییەکانا ئەژیم . خودا پاداشتی ماندوبوون و ئازارەکانت بداتەوە دایە گیان ڕۆحت ئارام

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک