" type="text/css" > Skip to main content

کۆسرۆف مالوول
دەنگێکی ڕەسەن لە قوڵایی مێژووەوە
بەکر شوانی

هونەرمەندی ناودار کۆسرۆف مالوول کە بەڕەچەڵەک سریانییە، ساڵی 1881 لە ئامەد (دیاربەکر) لە دایک بووە. ساڵی 1904 کۆچی کردووە بۆ ئەمریکا و لەوێ گیرساوەتەوە. ساڵی 1912 لەگەڵ کەمانچەژەنی بەناوبانگ نەعیم کاراکەند (1891 حەلەب – 1973 نیویۆرک) کە ئەویش سریانیی سووریا بووە، چەند گۆرانییەکی کوردی بۆ کۆمپانیای کۆلۆمبیا لە نیویۆرک تۆمار دەکەن و باوەڕ دەکرێت ئەوانە کۆنترین گۆرانیی کوردیی تۆمارکراو بن.
کاتێک دوو سریانیی مەسیحی لە نیویۆرک یەک دەگرن و گۆرانیی کوردی تۆمار دەکەن، حاڵ لە دوو ئەگەر بەدەر نییە؛
یەکەم: دەوڵەمەندی و ڕەسەنایەتیی هونەری موزیک و گۆرانیی کوردی،
دووەم: لێبووردەیی پێکهاتەکان لەو سەردەمەدا و ڕێزگرتنیان لە کولتوور و هونەری یەکدی.
ساڵانی دواتریش کاراپێتێ خاچۆ (1900-2005) و ئارام تیگران (1934-2009) کە هەردووکیان ئەرمەنی بوون، بە شوێن پێی مالوول و کاراکەند دا هەنگاویان نا و هەریەکەیان لای خۆیەوە خزمەتێکی زۆری بە هونەری کوردی کرد.
ئەم لینکی یەکێک لە گۆرانییەکانی کۆسرۆف مالوولە. دەقی گۆرانییەکە بە نووسراو لە کۆمێنت دادەنێم.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک