" type="text/css" > Skip to main content

ھوشەنگ کامکار دەربارەی باوکی حەسەن کامکار چی دەڵێت؟
سەرەکیترین داڵغەی باوکی ڕەحمەتیم، گەورەتر کردنەوەی کۆمەڵگەی مووسیقارەکان بوو. باوکم، فێرکاریی موزیکی تەنیا بۆ مناڵەکانی خۆی سنووردار نەکردبوو و لە هەر دەرفەتێک بۆ ئاشناکردنی منداڵان بە موزیک کەڵکی ئەگرت.
بێگومان، «حەسەنی کامکار»، لە یەکەمین مووسیقازانەکانی ئێرانە کە لە بواری فێرکاریی موزیکی بە منداڵان، هەوڵی جددی داوە. دامەزرێنەری یەکەمین فێرگەی موزیکی لە سنە بووە و حەفتا ساڵ لەمەوبەر، یەکەمین ئۆرکێستری منداڵانی لەو شارە، دامەزراندووە. گرنگیی ئەم بابەتە بۆ باوکم، تا ئەو ئاستە بووە کە ئاوازی بۆ چەند بەرهەمی تایبەت بە منداڵان داناوە کە «قەشنگ»ی خوشکم، بڕێکیانی خوێندووە.
پاش باوکم، خوشک و براکانیشم لەم بوارەدا، هاوکات لە هەر دوو فێرگەی «کامکارەکان»و «رود و ودا» بە سەرپەرشتی «سوودابە خانمی سالم»، هاوژینی «پەشەنگ»ی برام کە یەکێکە لە مامۆستاگەلی بەرچاوی موزیژی منداڵان، چالاکیان کردووە.
چەند ساڵ لەمەوبەر، «ئەرسەلان»ی برام، یەکەمین ئۆرکێستری لە قوتابیانی فێرگەی کامکارەکان، بە ناوی «ئۆرکێسترای مانجین»دامەزراند. هەروەها نەوەکانی «حەسەن کامکار» وەک «هانا» و «نەیریز» و «سیاوەش»یش مووسیقارن و لە بواری فێرکاری و ڕاهێنانی موزیک زۆر چالاکن.
وا هەست ئەکەم کە باوکم بە گواستنەوەی سەرەکیترین داڵغەی مێشکی بە منداڵ و نەوەکانی، یەکێک لە بنەڕەتیترین ئەرکەکانی ژیانی، بە ئەنجام گەیاند. کارێکی وەهای کرد کە بنەماڵەمان، بە گەورە و گچکەیەوە، تا ڕۆژی ئەبەد، بە گەورەتر کردنەوەی کۆمەڵگەی مووسیقارەکان، بیر وەکەن.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک