" type="text/css" > Skip to main content

(سەمای ژیگ)

نووسینی: ژەنیار ئارام

سەمای ژیگ Jig بە ئینگلیزی – و گیگ Gigue بە فەڕەنسی و – گیگا Giga بە ئیتاڵی.
یەکێکە لە سەما میللییەکان کە لە سەردەمی ڕێنیسانس و باڕۆک سەمایەکی باو بووە ، کە ئەم سەمایە لە ئینگلتەرا و ئێرلەندای کۆن سەریهەڵداوە و پاشان لە نیوەی سەدەی ١٧دا بڵاوبۆتەوە و چۆتە فەڕەنسا و لەوێش بەکارهێنراوە.

لەڕووی ڕیتم یاخود کێش

سەمای ژیگ بەوە ناسراوە کە سەمایەکە کێشی سەماکە یان ڕیتمەکەی زۆربەی زۆری بە کێشی لێکدراو (Compound) دەنووسرێتەوە و بەکاردەهێنرێت وەکو ( 6/8 و 6/4 و 9/8 و 9/16 وە زۆری تریش) هەروەها بە کێشی 3/8یش دەنووسرێتەوە، دانەری ئەڵمانی یۆهان سێبەستیان باخ یەکێک بووە لەو دانەرانەی کە کێشی 2/2 لەم سەمایەدا بەکارهێناوە و تێمپۆی سەماکەش یان کاتەکەی، سەمایەکی خێرا بووە کە تێمپۆی لە 120BPM بۆ 134BPM دا بووە.

لەڕووی میلۆدی
سەمای ژیگ بەوە ناسراوە کە میلۆدی ئەم کارە لە جیاتی بە هۆمۆفۆنی داڕێژرابێتەوە زۆربەی بە پۆلیفۆنی داڕێژراوەتەوە میلۆدییەکان پێکهاتوون لە کاونتەرپۆینت (Counterpoint) بە زۆری و هەروەها لەڕووی فۆرمیشەوە سەمای ژیگ بە فۆڕمی بایناری (Binary) دەنووسرێتەوە.

چۆن هاتە نێو فۆڕمی سویت؟

سەرەتا فۆڕمی سویت لە سەماکانی وەک (ئەڵێماند و کۆورانت و ساراباند) پێکهاتبوو کە ئەمانیش هەریەکەی سەمایەکی میللی وڵاتانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا بوون بەڵام دواتر لە لایەن دا ەرە ئەڵمانییەکان لیستی ئەو سەمایانەیان لەو فۆڕمەدا پێشخست چاکسازیان تێداکرد، ئەوەی وایکرد کە سەمایەکی وەک ژیگ بخاتە نێو فۆڕمی سویتەوە دانەری ئەڵمانی (یۆهان جاکۆب فێربێرگەر) بوو کە لە پاش سەمای ساراباند سەمایەکی خێرای دانا کە ئەویش (ژیگ) بوو.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک