" type="text/css" > Skip to main content

ئیسحاق دونایڤسکی – یەکەم دانەری موزیکی سۆڤیەت کە شێوازی جازی پەیڕەو و کردووە بەکاریهێناوە و یەکێک لە دانەرە هەرە دیارەکانی سۆڤیەت لە بواری فیلمدا

 

ئیسحاق ئۆسیپۆڤیچ دونایڤسکی لە ٣٠ مانگی ١ ساڵی ١٩٠٠ لەدایک بووە. یەکێکە لە دانەرە موزیکییەکانی سەردەمی سۆڤیەت دادەنرێت لە ڕووسیا لە بواری ئاوازدانان بۆ فیلمەکان. و وە مایسترۆ بووە لە ساڵی ١٩٣٠ بۆ ١٩٤٠ وە لەگەڵ یەکێک لە دەرهێنەرە دیارەکانی بواری فیلم کاری کردوە بەناوی (گریگۆری ئەلێکساندرۆڤ).

ئیسحاق لە خێزانێکی جوو لە دایک بووە لە لۆخڤیتسیا پۆڵتاڤای هەرێمی ئیمپڕاتۆری ڕووسیای ئەوکات کە ئێستا سەر بە وڵاتی ئۆکرانیایە . لە شاری خارکیڤ لە ئۆکرانیا خوێندوویەتی لە ساڵی ١٩١٠ کە ئەوکات خوێندکاری هەردوو مامۆستا (کۆنستانسکی گۆرسکی) پۆڵەندی و (جۆزێف ئاکرۆن) بووە کە وانەی ڤیۆلینی دەخوێن. هەر لەو کاتەدا لای دانەر و موزیکلۆجستی دیاری سۆڤیەت (سێمیۆن بۆگاتریڤ) وانەی تیۆری موزیکی لەلای دەخوێند.

ئیسحاق لە زانکۆی خارکیڤی نەتەوەی لە ساڵی ١٩١٩ خوێندنی کۆتای پێهێنا و یەکەمجار ڤیۆلینیست بووە و لیدەری ئۆرکێسترای خارکیڤ بووە. وە پاشان لە ساڵی ١٩٢٤ دەچێتە مۆسکۆ بۆ شانۆی هێرمیتاژ وە یەکەم کاری ئەزموونی خۆی لە ساڵی ١٩٢٩ لە هۆڵی موزیکی پێشکەش کرد بەناوی (بۆ شوێنی بەستەڵەک) لەگەڵ موزیک هۆڵی مۆسکۆ، دواتر لە لینینگراد کاری کرد لە ساڵی ١٩٢٩ بۆ ١٩٤١ وەکو دەرهێنەر و کۆنداکتەر لە هۆڵی سانت پێتەرسبۆرگ. وە پاشان دواتر دەچێتەوە بۆ مۆسکۆ بۆ کارکردن لەسەر ئۆپێراتاسەکانی.

ئیسحاق بە یەکێک لەو دانەرە سۆڤیەتانە دادەنرێت کە بۆ یەکەم جار شێوازی جازی لە کارەکانیدا بەکارهێناوە و لە کارەکانی ڕەنگی داوەتەوە بەمەش بە یەکەم دانەری ڕووسی دادەنرێت کە کاری لەسەر جاز کردبێت. کارەکانی پێکدێن لە ١٤ ئۆپێراتا ( کە وەکو فۆڕم (بۆتە) و شێوازی ئۆکرێستراڵی چوکترە وە زیاتر وەکو دیالۆگی نێوان ئەکتەرەکان دادەنرێت بەشێوەی گۆرانی و موزیکی هاوشێوەی ئۆپێرا. ٣ بالیە. ٣ کانتەتە. ٨٠ کاری کۆڕالی. ٨٠ کاری گۆرانی و شێوازی ڕۆمانس. ٨٨ کاری موزیکی و ٨٢ موزیکی فیلم. ١٢ موزیکی جاز و هەروەها ١٧ کاری میلۆدیکلایمەشن و.. هتد. کاری کردووە.

ئیسحاق یەک جار هاوسەرگیری کردووە و منداڵێکی لە هاوسەرەکەی بووە بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە لە خۆشەویستێکی تری منداڵێکی تری بووە کە ئێستاکە لە ژیاندا ماوە و ناوی مەکسیمە هەمان شێوە ئەویش دانەری موزیکییە و لە ساڵی ١٩٤٥ لەدایک بووە.

گرنگترین ئەو موزیک فیلمانەی کارەی لەسەرکردووە و دەنگی داوەتەوە. (ڤۆڵگا ڤۆڵگا. سێرک. هاوڕێکانی جۆڵی و هتد)

ئیسحاق لە ساڵی ١٩٤١ بۆ ١٩٥١ دوجار خەڵاتی ستالینی پێ بەخشراوە و لەگەڵ چەند مەدالیایەک

ئیسحاق دونایڤسکی لە ساڵی ١٩٥٥ کۆچی دوایی کردووە

وەرگێڕانی: ژەنیار ئارام

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک