" type="text/css" > Skip to main content

نووسینی: خالید ڕەشید

میللەت دەبێت ئاوازی خۆی بناسێت ،پێش ئەوەی ئاشنا بێت بەئاوازی گەلان،چونکە ئەمرۆ ئاوازەکانی ئیلام بەفارسی و،ئاوازە کرمانجیەکان بەتورکی دەرخواردی خەلک دروان ،فێستیڤالی موزیکی گەلان کارێکی زۆر باش بوو، بەئاشنا بون بە هونەری گەلان. بەلام ئیمە کێشەکەمان تێنەگیشتنە لەخۆمان نەک نەلەجیهان،ئەوە جیهان سنوری چەسپاوی خۆیان هەیەو، هەر یەک لەو گەلانەی بانگهیشت کرابون ،خاوەنی سیاسەتی خۆیانن،پیرۆزیان بێت.تێگەیشتن لەهونەری گەلان ،بەبێ تێگەشتن لەخودی خۆت کارەساتە،هونەر پێش ئەوەی جیهانی بێت نیشتیمانیە،هەریمی کوردستان بۆتە سیستەمێکی ئۆلیگارشی .ئۆلیگارشی= بەمانای کۆمەڵێک خەلکی کەم دەستیان گرتوە بەسەر ئابوری و،دەسەلات و،هونەر و،ژیانی کۆمەلگادا.ئەوان بەناوی ئیمەشەوە هونەر دەکەن،سیاسەت دەکەن،پارە پاشەکەوت ئەکەن ،جار ناجاریش خۆیان دەکەنە زمان حالی یەک ملیۆن کوردی پەراگەندە.وەکو دویێنێ بینیمان کاک عوومەر دزەیی بۆی باس ئەکردین کەئامێزی پیرە ولات لەهەموو ئامیزەکان گەرمترە،ئەو راستی فەرموو بەلام ئەم کۆچی ملیۆن کەسیە لەسلیمانی و هەولیر و گەرمیان و پشدەرو رانیە هی ئەوەیە کەئامیزی دایکیان لا گەرم نیە؟شەوانە بەدەم نۆستەلجیای کێوەرەش و پیرەمەگرون و هەیبەت سولتانەوە ناچنە ناو پێخەفی ساردی غەریبیەوە؟ قوربان قسەکانت سەد لەسەد راست بون، بەلام پێش تۆ منیش و دەیانی دیکە باسی ئەو قیبلە پیرۆزەو ئەو ئامیزە گەرمەمان کردوە و. هیچ گیان لەبەریک ئامادە نیە هیلانەی خۆی بەجی بهلییت بەبێ هۆکار،ئەوە ئیوەن کە هۆکارن،وداگیرتان کردوە .هەر خۆشتان لەپرسەی غەریباندا هاوخەمی دەرئەبڕن ،ئاخر پێم نالێیت بەکامە مەتری ویژدان دەبێت تۆ لەشارەکەی من پێنج دۆنم زەویت هەبێت ومن کریچی بم؟ ئۆلیگارشەکانی کورد ئەمرۆ معاناتی غەریبی ئیمەشیان کردوە بەسلۆگانی دەمی خۆیان، پێم نالێن ئیوە چی ماوە داگیرتان نەکردبێت؟ ،،،،،،،،،،،،ئەو شانۆیەی تۆ لەسەری وەستا بوی قسەت ئەکرد ئەوە بیرۆکەی کوردیکی پەراگەندەیە، کە سەرۆک کۆمارە بەحورمەتەکە ناوێرێت بەئاماژەیەکیش ناوی بەرێت، لەبەر ئەوەی سیستەمی ئۆلگارشی ئەو حەقەی پیداوە کەجگە لەپارەو دەسەلات هەموو بیرۆکەکانی دیکەش هەر هی خۆی بیت ،دیسانەوە دەلیم هیوام وایە بەردەوام بن بەلام لێتان تیک نەچێت کورد هەمووی یادگەی کورت نیە و قسەی سەر زاری ئیمەو بەرهەمی ڕەنجی بیری ئێمە مەکەن بەهی خۆتان، تێبینی ،سالی 2008 بیرۆکەی شانۆی رۆمانی مۆزەخانەیەکی کراوە لەلایەن بەندەوە تەسلیم بە بەرهەم سالح کرا،بەلام تاکو ئیستا ئەو زاتە کەبەراستگۆیی حورمەت ناسراوە بەیەک وشە ئاماژەی پێ نەکردوە، لەجاتی پارە سەرف کردن بۆ گەلانی دیکە بانگهێشتی کوردی هەرەشە لێکراوی ئیلام و،عەفرین و،سنەو مهاباد و ،تاجیکستان و،ئەرمینیا و،لیبیا و،ئەردەن و،هتد بکردایە ،بۆ ئەوەی هەستی خاوەندارێتی کۆی بکردنایەتەوە ،تاماڵ وەستا بێت مزگەوت حەرامە ئەوەی خاوەنی خۆی نەبێت چۆن دەتوانێت جیهانی بێت؟ لەهەریمێکدا کەلەسەدا نەوەدی خەلک بیمەی تەندروستی و بێکاریان نیە موچەکانیان چۆتە ئاو. فێستیڤالی هونەری گەلان چ پەیامێک ئەگەیەنێت؟ میوان دۆستی؟ میهرەبانی؟ مەگەر نازانێت رۆژانە هەموو راگەیاندنەکانی جیهان باسی بێکاریو،کۆچی بەکۆمەلی گەنجانی ئەو ولاتە ئەکەن؟ ئاخر ئەلێن ماڵ خۆی لەخۆیدا نەبوو میوانیش رووی تی ئەکرد

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک