" type="text/css" > Skip to main content

بۆ یه‌كه‌مجار لە مێژووی کەنەدا موزیکدانەری کورد نەورۆز تەنیا شاکارێکی خۆی لە ئاستێکی جیھانیدا نمایش دەکات

موزیکدانەری کورد نەورۆز تەنیا بە موزیکناسی ڕاگەیاند: بەم نزیکانە دانراوێکی موزیکی: بە ناوی (سەمای کوردی )و له‌ ڕۆژی كه‌نه‌دا ی ساڵی ٢٠٢٣ له‌لایه‌ن ئۆركێسترای سیمفۆنی تۆرۆنتۆ ده‌ژه‌ندرێت. کارەکە پێشتر لەلایەن سانفرانسیسکۆ سیمفۆنی و سیمفۆنی نۆڤاسکۆشیا و چەندین ئۆرکێسترای جیھانی ژەنراوە.
بۆ کورد زۆر گرنگە لەو ڕۆژەدا و بە مۆسیقا خۆی بە دنیا بناسێنێت.

كۆنسێرته‌كه‌ له‌سه‌ر سته‌یجی هاربه‌ر فره‌نت و له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ژه‌نرێت. ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا: دڵخۆش دەبێت کە كوردانی كه‌نه‌دای نزیك تۆرۆنتۆ بینه‌ری بن و ئاما‌ده‌ی بن.

تێكڕای زانیاریه‌كان له‌و لینكه‌دان.

Toronto Symphony Orchestra

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک