" type="text/css" > Skip to main content

شوێنەروارناسان ئەم ئامێرەیان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ 12ھەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. شوێنەوارناسان ئاماژە بەوە دەکەن ئامێرەکە لە ئێسکی باڵندە دورستکراوە، لە کاتی ژەنینیدا ھاوشێوەی دەنگی باڵندەکانە.

فلوتێکی بچووک کە لە ئێسکی باڵەکانی باڵندەکانی پێش مێژووەوە لە ساتی کنە و پشکنین لە باکووری ئیسرائیل دۆزراونەتەوە و مێژووییەکی دێرینی موزیکی مرۆڤەکان ئاشکرا دەکات.
ئامێرەکە ١٢ هەزار ساڵە بە شێوەیەکی ناباوەڕ دەگمەنن، چونکە زۆر شت لەبارەی دروستکردنی موزیک لەم سەردەمەوە (واتە: سەردەمی بەردینی نوێ) نازانرێت.

شوێنەوارناسەکان کە لێکۆڵینەوەیان لە فلوتە تازە دۆزراوەکە کردووە، بە تایبەتی سەرسام بوون بە قەبارەی ئامێرەکان. بەپێی گۆڤاری (Nature Science Report) بڵاوکراوەتەوە، درێژی فلوتەکان ٦٣.٤ ملم و تیرەکەیان نزیکەی ٤ ملم بووە.

قەبارەی فلوتەکە پێویستی بە بڕێکی دیاریکراو لە ڕاهێنان و ئاستێکی لێزانی لەلایەن موزیکژەنێکەوە دەبوو. هەروەها نزیکیی کونەکانی فلوتەکان پێویستی بە چالاکییەکی دیاریکراو دەبوو بۆ شارەزابوون لە ئامێرەکە.

بەهۆی قەبارەی ئامێرەکەوە، فلوتەکە دەنگێکی بەرز بەرهەم دەهێنێت، کە زانایان لەو باوەڕەدان کە دەشێت ئامێرەکە لاسایی کردنەوەی دەنگی باڵندەکانی پێش مێژوو بێت.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک