" type="text/css" > Skip to main content

یەکێک لە دەگمەنترین ڤیۆلاکانی جیھان بە شێوەیەکی سەیر دزرا

ڤیۆلایەکی دەگمەن و بە بەھا لە ژووری پۆستی شوقەیەکی نیویۆرک دزرا و لە جانتاکەیدا بە مۆدێلێکی زۆر هەرزانتر گۆڕدرا. یەکێک لە ژەنیارانی سەرەکی ئامێری ڤیۆلای فیلھارمۆنیکی (لۆس ئەنجلۆس)، ڤیۆلاکەی ڕەوانەی شاری نیویۆرک دەکات بۆ ئەوەی پیشانی کڕیارێک بدرێت، بەڵام بەھۆی دواکەوتنی پۆستەکە بە دوو ڕۆژ درەنگ گەیشتە شاری نیویۆرک.
جانتای ڤیۆلاکە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە ژووری پۆستەکاندا بەجێهێڵدرا و بەڵام لەکاتی گەڕانەوەی وەرگرەکەدا بۆیان دەرکەوت کە جانتای ئامێرەکە دەستکاری کراوە و ئامێرێکی زۆر هەرزانتر لە شوێنی دانراوە. لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن بەشی پۆلیسی نیویۆرک و دەزگای پۆستی ئەمریکاوە بەردەوامە. پێدەچێت کەسێکی شارەزا لە بواری موزیکدا ئامێرەکەی گۆڕیبێت بەو ئامێرە ھەرزانە.

(📷 سترومێنتی/جۆفری ماینگارت)

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک