" type="text/css" > Skip to main content

لە هونەرمەندانی کەرکووکەوە بۆ هەڵسوڕێنەرانی یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی( ئاوازی گەلان)

‏‎کەرکوکتان بیر چوو؟

‏‎شاری درامای مەرەزەتان لە یاد نەبوو؟

‏‎هیجرانەکەی علی مەردان گوێتانی پڕ نەکرد؟

‏‎خانزادەکەی سەڵاح داودە لای ئێوە جوان نەبوو؟

‏‎کوردستانەکەی سابیرتان بە پارچەیەک نەزانی لە نیشتیمان؟

‏‎ئای ئای و قەتار و خاوکارتان بە مەقام نەزانی؟

‏‎”بانگەوازێک بۆ ڕای گشتی”

‏‎لەئەزەلەوە کەرکوک دایکی سەرجەم بەشە جیاوازەکانی هونەر بووە، باوەشی ئێمە کراوە بووە بۆ هەمووتان، بەڵام ئێوە وەک کوڕێکی یاخی لەدایک، کەرکوکتان بیر چوو.

‏‎لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵێک بەناوی (ئاوازی گەلان) بەڕێوەچوو ..بانگهێشتنامە بۆ هونەرمەندانی سەرجەم شارەکانی کوردستان چووە جگە لە کەرکوک، تەنانەت چەندین شاری عیراقیش بانگهێشت کراون..
بۆیە ئێمە وەک هونەرمەندانی کەرکوک دەنگی ناڕەزایەتیمان بەرز ئەکەینەوە بۆ فەرامۆش کردنی هونەرمەندانی شارەکەمان.

(هونەرمەندانی کەرکوک)
2023/9/10

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک