هونەرمەند مەزهەر خالقی لە دیداری سلێمانی بۆ کلتور و هونەر بەم شێوەیە باسی موزیکی کوردی کرد:
موزیک و گۆرانی ئەگەر ڕاهێنانی لەسەر نەکرێت بیر دەچێتەوە، ئێمە لە بارەی موزیک و گۆرانیەوە ڕۆژ بە ڕۆژ مەحدود تر ئەبین ڕۆژ بە ڕۆژ کەم و کەسیمان زیاتر ئەبێت، هونەری کوردی هونەرێکی بێ وێنەیە، هیچ میلەتێک لەم دنیایە نیە کە خاوەنی 20000 هەزار میلۆدی بێت، لە ناوچەی ئێمە و لە ئاسیا کورد خاوەنی زۆرترین میلۆدیە ئێمە ئەڵێین 20000 هەزار ئەگەر باسی گوندەکانیش بکەین و بگەڕێین خاوەنی زۆر زیاترین ئێمە هێشتا کەممان کردووە ئەگینا زۆر زیاترە، گۆرانی شیعرە، ئەدەبە مەوزوعە سیاسەتە ژیانە ژیانەوەیە یەک بابەت نیە دەیان بابەتی هەیە ، وە هەر ئەمە وای لێکردووە تا ئەمڕۆ گۆرانی کوردی بمێنێتەوە چونکە خەمڕەوێن بووە، هەر کەسێك لەگەڵ میلۆدیەک خۆی ئاشناکردووە هەر ئەو میلۆدیە ئەڵێتەوە خۆی ئاسوودە ئەکات