هونەرمەند و گۆرانیبێژ (حەمید بانەیی) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند کە بەم زووانە کتێبێک بە ناوی (مێژووی ژیانی موزیک) بڵاودەکاتەوە
دەقی بڵاوکراوەکە:
پاش ماندوو بوون گرنگ ئەوەیە ئەنجامی کاری خۆت ببینی، منیش بە ئەرکی خۆمم زانی کتێبی (مێژووی ژیانی موزیک) وەرگێڕمە سەر زمانی کوردی و کتێبخانەی کوردی پێویستیەکی زۆری بەم جۆرە کتێبانە هەیە وەک سەرچاوە و وەک زانیاری کە لەوەوپێش بە پەرشوبڵاوی گەیشتوەتە دەستمان، ئەمڕۆ کۆپیەکی کتێبەکە لە لایەن خۆشەویستانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە گەیشتە دەستم بەو نیازەی ماوەیەکی تر بڵاوبکرێتەوە و بگاتە دەست موزیسیانەکان و هەوادارانی هونەری موزیک و هونەردۆستان.
هیوادارم توانیبێتم ئەم کارەم بە ڕەوانی و پاراوی ئەنجام دابێت و خزمەتێکی هونەری موزیک و کتێبخانەی کوردیم کردبێت، پاش بڵاوکردنەوەی چاوەڕوانی تێبینی و سەرنج و رەخنەکانی هەموو هونەرمەندان و رۆشنبیران و هونەردۆستانم دەربارەی کتێبەکە، تا بتوانین لە ئایندەدا بە شێوەیەکی جوانتر چاپی بکەینەوە و خۆشم هەر بەردەوام دەبم لە ئامادەکردن و وەرگێڕانی ئەم جۆرە کتێبانە.
لەم ماوەیەدا لە مەراسیمێکی شایستە ئەم کتێبە پێشکەشی خوێنەران دەکەین.