" type="text/css" > Skip to main content

گۆرانی (وەکو نەی) ڕەند بە سۆڵۆی پیانۆ پێشکەشتانی ئەکات

ڕەند پیانۆژەنێکی لاوی خەڵکی شاری سلێمانییە، هەڵگری گرفتی دەروونی لە جۆری ئۆتیزمە و زۆر بەباشی ئامێری پیانۆ دەژەنێت.

ڕیکۆردی دەنگی ئەم کارە و ڤیدیۆ لەلایەن مامۆستای پیانۆی ڕەند شەهرام جەسیم ئامادەکراوە و بە سوپاسەوە پێشەکەش بە دیجیتاڵ میدیای موزیکناس کراوە.

(وەکو نەی) یەکێک لە شاکارەکانی هونەرمەند عەدنان کەریم، کە ئاوازەکەی لەسەر تێکستێکی هۆنەری کورد (وەفایی ) داناوە، لەلایەن ھونەرمەند تارا جاف بە ژەنیاری ئامێری چەنگ (هارپ) ھاوشانیکراوە. ئەم گۆرانییەی عەدنان کەریم دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی هەبوو و لە زۆربەی کۆنسێرتەکانیدا دەیڵێتەوە.
هەروەها ئەم گۆرانییە بە فارسی لەلایەن هونەرمەند ( امید نعمتی ) وتراوەتەوە.

 

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک