" type="text/css" > Skip to main content

زۆرجار ئاگام لێ بووە گۆرانییە كۆنەكان گوتراونەتەوە، موزیكیان باش بووە و دەنگیان ناساز بووە، مافی خۆیان نەداوەتێ، خۆ ئەگەر نوێكارییەكیان تێدا بكردایە قەیچێكا، بەڵام هیچ، ئەوەی هەیە لە ناو دڵ و دەروونی خەڵكدا دەیكوژن، ئایا ئیتر لە ڕووی ئەداوەیە یان لە رووی موزیكەوە، ئیتر دەرگایەك لەو دەرگایانەوە بێت، دەیان گۆرانیبێژ هەن گۆرانیی منیان گوتووەتەوە، یان ئاوازەكانم تەواویان كردووە ئینجا بۆم دەنێرن و دەڵێن مامۆستا رات چییە، ئاخر كاكە كێ مافی ئەوەی پێدای و پرست بە كێ كرد؟ پێویستە پێش ئەوەی دەست ببەی بۆ ئەوە، پرسێك بكەی، بۆ ئەوەی بزانم دەنگت گونجاوە یان نا، بۆ ئەوەی ئامۆژگارییەكت بكەم تا نەكەویتە هەڵەوە. بۆیە دەبینی شتێكی سەقەتی گوتووە، كە پێشی دەڵێی، دەڵێ مامۆستا هاندەرم بە، هاندەر بە قسە نابێت، دەبێت بە كردار بێت و دەبێت تۆش توانای گۆرانیت هەبێت و دەرەقەتی بێیت، ئینجا بەهەر ستایلێكی تازەش بێت قەیچێكا، ئەگەر وەك كۆنەكەش نەیڵێی، بەڵام نابێت سنوور ببەزێنیت. گۆرانیبێژ هەیە دەنگی زۆر جوانە، بەڵام لەو ستایلەدا نییە و ناتوانێ ئەدا بكات لەو ستایلانەدا، چەند كەس هاتووە تا ئێستە گۆرانیی كەریم كابان بڵێتەوە و حەقی خۆی بداتێ، یان قادر كابان، ئەسعەد قەرەداغی، حەسەن گەرمیانی، عوسمان عەلی و زۆر لەو گۆرانیبێژانە، چونكە مۆركێكی تایبەتی خۆیان هەیە، كە تۆ دێیت لاسایی دەكەیتەوە، بەسەقەتی لاسایی دەكەیتەوە….

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک