" type="text/css" > Skip to main content

دوای نیو سەدە لە کار و چالاکی هونەری، ئیڵتن جۆن، گۆرانیبێژ و ژەنیاری بەڕیتانی، دوایین کۆنسێرتی لە گەشتە هونەرییەکەی لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید پێشکەشكرد کە ئەمە دوایین کۆنسێرتی دەبێت لە ژیانیی هونەرییدا و چیتر کۆنسێرت و گەشتی هونەری پێشکەش ناکات.

ئەو هونەرمەندە تەمەن 76 ساڵە لە کۆنسێرتەکەی ستۆکهۆڵم؛ وەک زۆربەی جار، چاوێلکەیەکی سووری لە چاو بوو رایگەیاند، گۆرانیگوتن لە پێناو جەماوەرەکەی هۆکاری بوونی بووە.

جۆن کۆنسێرتەکەی بە گۆرانی ‘Bennie And The Jets’ دەستپێکرد کە یەکێک لە بەناوبانگترین بەرهەمکانیەتی و لە زۆربەی کۆنسێرتەکانیدا پێشکەشی کردووە.

هەر لە کۆنسێرتەکەدا کە ماوەی دوو کاژێری خایاند، ئەو هونەرمەندە جیهانییە گۆرانی ‘Philadelphia Freedom’ و ‘ I Guess That’s Why They Call It the Blues’ پێشکەش بە هەوادارانی لە سوید کرد.

لەدوای تەواوبوونی کۆنسێرتەکەدا، جۆن لەگەڵ گرووپەکەی سوپاسی جەماوەرەکەیان کرد بۆ ئەو پێشوازییەی لێیان کرا، ئەو گرووپەی ماوەی 40 ساڵە لەگەڵ ئەو هونەرمەندە کار دەکات و ئەم دوایین کۆنسێرتیان بوو.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک