کۆنسێرتی ڕێژنە لە ھەولێر پێشکەش دەکرێت
ئەم کۆنسێرتە لەلایەن گرووپێک لە بەتواناترین ژەنیار و دەنگبێژە لاوەکانی شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت، لەئێستەدا بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆنسێرتێک لەشاری هەولێر کۆبوونەتەوە.
ناوەرۆکی کۆنسێرتەکە پێکدێت لە ژەنینی چەند پارچە موزیکێک و ووتنی چەند گۆرانییەکی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان
هونەرمەند، شەهرام جەسیم سەرپەرشتیار و ئامادەکاری ئەم کۆنسێرتەیە
هێلان پڕۆژەیەکی پەیمانگای گۆتە عێراقە بە هەماهەنگی سێڤ گەلەری و فێرگەی فرێمینگه بۆ وێنەی ڕۆژنامەوانی.