" type="text/css" > Skip to main content

ئیبراهیم تاتڵیسەس بۆ جاری شەشەم شکستی ھێنا!

دوابەدوای ئەوەی ئینراھیم تاتڵیسەس لەسەر لیستی ئاکپارتی بۆ پەرلەمانتاری بەربژێر کردبوو، بەڵام ناوی نەگەڕایەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی نیسانی 2023، دوا وادەی پێشکێشکردنی لیستی پەرلەمانتاریی پارت و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا بوو بۆ هەڵبژاردنی 28مین خولی پەرلەمانی ئەم وڵاتە. ئاکپارتی لیستی کۆتایی پەسندکراوی ناوی بەربژێرەکانی پێشکەشی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد.

 

ئیبراهیم تاتڵیسەس کە رۆژی 18ی ئاداری 2023، بەربژێربوونی خۆی لەسەر لیستی ئاکپارتی لە بازنەی رووها-ی باکووری کوردستان بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاشکراکرد، کەچی ئەمڕۆ ناوی لە لیستی بەربژێرەکانی ئاکپارتی نەگەڕایەوە. لیستەکە لەلایەن مەکتەبی رێکخستنەکان و هەڵبژاردنەکانی ئاکپارتی یەکلایی دەکرێتەوە.

 

هەرچەندە تائێستا خۆی هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام ئیبراهیم تاتڵیسەس لەماوەی 32 ساڵی رابردوودا شەش جاری چانسی خۆی تاقیکردەوە، بەڵام لە هیچکامیان سەرنەکەوت.

 

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک