" type="text/css" > Skip to main content

ئەندازیاری دەنگی کۆنسێرتەکانی فێستیڤاڵی (ئاوازی گەلان) پەیامێک بڵاودەکاتەوە

ڕێبوار نوری ئەندازیاری دەنگی فێستیڤاڵی (ئاوازی گەلان) دەڵێت:
ئەو هەڵەیەی کە توشمان بوو لە کاری دەنگی گرووپی ڕاستاکدا، ئەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکاری ئەساسی،
یەکەمیان کەمی کاتی ساوند چێک، کرووپێکی پڕۆفیشناڵی وەک ڕاستاک بە لایەنی کەمەوە دوو ڕۆژیان ئەوێت بۆ ساوند چێک نەک بەو کاتە کەمە، دووەمیشیان هیلاکی تیمەکەمان کە بەڕاستی مرۆڤ ناتوانێت بیست و دوو سەعات بەسەر یەکەوە ئیش بکات، وە پاشان گۆڕینی گرووپ بەدوای گرووپدا کە هەمووشیان گرووپی حەساسن کارێکی زۆر سەختە، بەهەر حاڵ ئێمە هیچ بەهانەیەکمان نییە کە دەنگ لە بەرنامەکەی ڕاستاکا باش نەبوو جگە لەمانە، ئەبوایە زیاتر خۆمان هیلاک بکردایەو ئەو موزیکە جوانەی ڕاستاک کێشەی دەنگی نەبوایە.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک