نوسەری کتێبەکە ئاراس ئیبراهیم لە پێشەکیدا نوسیویەتی:
ئەم کتێبــە بریتیــە لــە هەوڵێــک بــۆ نووســینەوەی نۆتــەی ئــەو بەرهەمانــەی کــە خــۆم تیایانــدا بەشــداربووم، تەنهــا چەنــد بەرهەمێکــی کەمیــان نەبێــت کــە بەشــداری ڕاســتەخۆم نەبــوە تیایانــدا. نووســینەوەی نۆتــە بــۆ ئەرشــیفکردن و مانەوەی بەرهەمەکان و دیراسـەکردنیان زۆر پێویســتە، هەڵبەتــە تــا زۆر وردتــر بنووسـرێتەوە، باشـترە. هەوڵمـداوە نۆتـەکان وەک خۆیـان بنووسـمەوە (بـەو شـێوەیەی کـە ژەنـراون یـان وتـراون و بـە پێــی ســەلیقەی خــۆم) لەگــەڵ هۆنراوەکانیانــدا و ئــاواز و نۆتەکانیــش لــە (CD) ســی دییەکــدا لەگــەڵ کتێبەکـە هەبێـت بـۆ ئەوانـەی کـە ئارەزوومەنـدن یـان پێویسـتیان بـە نۆتـە و تێکسـت و ئاوازەکـە دەبێـت. بۆ نووسینەوەی نۆتەکان بەرنامەی Sibelius, MuseScore م بەکارهێناوە. هەنــدێ وێنــەم دانــاوە هــەم وەک مێــژوو هــەم بــۆ پڕکردنــەوەی ئــەو بۆشــاییانەی کــە دروســت
بـوون لـە کاتـی پێکەوەنانـی بەشـەکانی ئـەم کتێبـەدا بۆیـە ئەگـەر وێنـەی کەسـێک یـان کەسـانێکی تێـدا نیـە کـە بەشـداربوون لـەو بەرهەمانـەدا هۆکارەکـەی ئەوەیـە کـە ئـەم کتێبـە وێنەیـی نیـە و لێـم ببـورن. بـە پێویسـتی دەزانـم سوپاسـی هەمـوو ئـەو کەسـانە بکـەم کـە ڕۆژێـک لـە ڕۆژان، گـەر بـۆ تەنهـا جارێکیـش بووبێـت، دەسـتیان گرتـووم و هاوکاریـان کـردووم و خۆشەویسـتیی خۆیـان بـۆ دەربڕیـوم، ئیتـر هـەر لـە مامۆسـتاکانمەوە تـا قوتابیەکانـم و هاوکارەکانـم. هەمــوو کارێــک کاردانــەوەی خــۆی هەیــە و هیــوادارم کاردانــەوەی ئــەم کارەی منیــش ببێتــە
سـەرچاوەی بەرەوپێشـچوونی هونـەری مۆسـیقای کـوردی و دڵنیاشـم بـێ کـەم و کورتـی نیـە و تـکام وایـە کـە هەوڵـی دوای مـن، ئـەو کەموکورتیانـە کەمتـر بکاتـەوە و بتوانیـن پێکـەوە خشـتێکی تـر بخەینـە ســەر باڵەخانــەی مۆســیقای کــوردی.
بـدەن، بـەڵام بـۆ ئـەوان؛ لاو بـوون و تـازە وەرگیرابـوون لـە تیـپ، مایـەی سـەرنج بـوو، دیـارە هەشـبوو ماوەیەکــی درێژتــری پێویســت بــوو تــا لــە نۆتەکــە حاڵــی بــێ و بتوانێــت بیخوێنێتــەوە و بــە بــێ هەڵــە بەرهەمەکـە لێبـدات، بەشـێکیش هـەر نۆتـەی نەدەزانـی، ئـاراس و گـۆران هـەرزوو ئەگـەر هەرکێشـەیەک لــە نووســینەوەکەدا هەبوایــە درکیــان پێدەکــرد و دەبوایــە پرۆڤــە ڕابگریــن و دوایبخەیــن بــۆ ڕۆژی دوایـی، چونکـە نووسـینەوەی نۆتـە، کاتـی زۆری دەویسـت، ئەوسـا ئـەو پرۆگرامانـە بەردەسـت نەبـوون تـا مـرۆڤ لـە ڕێیانـەوە بـە کۆمپیوتـەر نۆتەکـە بنووسـێتەوە و چاپـی بـکات، دەبوایـە هەمـووی بەدەسـت بنووســین و بــۆ هــەر ئامێرێــک و ژەنیارێکیــش یــان چــەن ژەنیارێــک کــە هەمــان ئامێریــان لێئــەدا
نوسـخەیەک ئامـادە بکرایـە. مـن هەمیشـە یەخـەی ئاراسـم گرتـووە بـۆ نووسـینەوەی نۆتـە، چونکـە پێـم وایـە ئـەو لـەوکارەدا لـە
مـن وردتـرە، جگـە لەوانـەی منیـش داوام کردبـوون خۆیشـی هەندێـک بەرهەمـی بـە نۆتـە نووسـیبوەوە، لــە دوای ماوەیــەک هەســتمکرد کۆمەڵــی بەرهەمــی بــاش لای کۆبۆتــەوە، بۆیــە پێشــنیارێکم کــرد؛ بــۆ هەوڵنــادات ئــەو ســامانە بەنرخــە، نۆتــەکان و هۆنــراوەکان کۆبکاتــەوە و لــە کتێبێکــدا چاپــی بــکات؟! خۆشـبەختانە وەک هەمیشـە، گـورج هاتـە دەسـت و بـەردەوام بـوو، بـە ماوەیەکـی زۆر کـەم کارەکـەی گەڵاڵـە کـرد، کـۆی ئـەم بەرهەمانـە ئەوانـەن کـە ڕۆژێـک لەبـەر هـەر هۆیـەک بووبێـت بـە پێویسـتمان زانیـوە یـان پێویسـتمان پـێ بـووە نۆتەکانیـان بنووسـینەوە، بۆیـە کتێبەکـە شـتێک سـنووردارە، بـەڵام ئـەوەی مایـەی دڵخۆشـیە ئەوەیـە ئـاراس هەوڵیـداوە وردەکاری نـاو زۆربـەی بەرهەمـە تۆمارکـراوەکان بــە دیقــەت بنووســێتەوە و بــە نۆتــە بیخاتــە ڕوو، ڕەنگــە ئــەوە بــۆ خــۆی یەکــەم جــار بێــت کەســێک، لای ئێمـە، بـەو جـۆرە کارەکـە ئەنجـام بـدات، نـەک تەنیـا ئـاوازە ڕووتەکـە بەڵکـو پێشـەکی و کۆپلـەی گۆرانیەکـەش بنووسـێتەوە. کاتـێ تـەواو بـوو لەسـەر داوای ئـەو بـە پێـی توانـای خـۆم پێداچوونەوەیەکـم بــە نۆتــە وهۆنراوەکانــدا کــرد و دوای منیــش، شــوانی کەریــم کابــان، بــە تایبەتــی، پێداچوونــەوەی بــە تێکسـتەکاندا کـرد. پاراســتنی کەلەپــووری مۆســیقا لــە ڕێگــەی نووســینەوەی نۆتــەوە بەهەوڵێکــی لەبــار دەزانــم لــەم کاتـەدا، بۆیـە لەگـەڵ دەستخۆشـیم بـۆ ئـاراس، هیـوادارم ئـەم کارەی، ببێتـە هـۆی ئـەوەی ئـەم چەپکـە ئـاوازە بـە زیندویـی بمێننـەوە و بکەوێتـە بـەر دەسـت و چـاوی ئەوانـەی عەوداڵـی خۆفێرکـردن و زانینـن و کەڵکـی لێوەبگـرن و بەرهەمەکانیـش زیاتـر پارێزراوبـن.
سوپاس بۆ شۆڕش جوانڕۆیی کە وشەی (کۆژان)ی زیادکرد بۆ ناوی کتێبەکە.
کرتکە لێرەدایە