" type="text/css" > Skip to main content

ئەردەوان کامکار دوای 17 ساڵ موزیکی فیلمی سەنتوری بەشێوەی کتێب بڵاودەکاتەوە

ئەردەوان کامکار ژەنیار و موزیکدانەری دیاری کورد، پاش حەڤدە ساڵ نۆتەی موزیکی فیلمی (سەنتوری) کردە کتێب و بڵاویکردەوە. ئەم فیلمە حەڤدە ساڵ لەمەو بەر لە سینەماکانی ئێراندا بڵاوکراوەیە و بینەرێکی ئێجگار فراوانی هەبوو، بە شێوازی (CD) دەنگ و ڕەنگیش فرۆشێکی زۆری لە تەواوی ناوچەکەدا هەبوو.

ئەم فیلمە باس لە ژیانی ژەنیارێکی سەرنتور دەکات، کە چۆن بە هۆی کێشانی مادەی هۆشبەرەکانەوە ژیانی هونەری تێکدەچێت و خۆشەویستەکەی لە دەست دەدات، بەڕادەیەک ئیدی وەک ئالودەیەک لە سەر شەقامەکاندا دەکەوێت.
سەنتوری لەلایەن ئەردەوان کامکارەوە کاری ژەنین و موزیکدانانی بۆکراوە. لە سەردەمی خۆیدا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ناوەرۆک و بڵاوبونەوەی فیلمەکە هەبوو.
بە هۆکاری ئەوەی موزیکی ئەم فیلمە لە یادەوەری زۆرێک لە سەنتورژەناندا هەیە، پارچەکانی بەشێوەی (سەماعی) ژەندراوەتەوە، هەر بۆیە ئەردەوان ئەم بەرهەمەی دوای حەڤدە ساڵ لە کتێبخانەکانی ئێراندا بڵاوکردەوە، تا ببێتە سەرچاوەیەکی دیکەی باش و گرنگ بۆ ژەنیاران و دڵخوازانی ئەم ئامێرە، کتێبەکە جگە لە نۆتە بە شێوەی فایلی دەنگ لە سەر(CD) پارچەکانی لەگەڵدایە و کاری تۆمار و دەنگی لەلایەن سیاوش کامکارە بۆ کراوە.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک