" type="text/css" > Skip to main content

لەسەر ئەوەی ئامادەبووان لە کۆنسێرتەکاندا شت دەگرنە گۆرانیبێژەکان، لە کۆتا کۆنسێرتیدا هونەرمەندی بەریتانی ئەدێڵ بە چەکێکەوە دەردەکەوێت کە بە “تۆپی تیشێرت” ناسراوە، بە دەنگی بەرز دەڵێت “نەکەن بوێری ئەوەتان هەبێت شتم تێ بگرن، ئەگینا منیش بەمە لەناوتان دەبەم”.
ئەدێڵ ئەم قسەیەی وەک گاڵتەیەک کرد، بەڵام دواتر وتی “نابێت لە کاتی ئامادەبوون لە کۆنسێرتەکاندا شت بگیرێتە گۆرانیبێژ و هونەرمەندەکانی سەر شانۆ، ئەوانەی ئەو کارە دەکەن هیچ بەهایەکی رێزگرتن فێر نەبوون”.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند کۆنسێرتێکی ئەم دواییانەدا، ئامادەبووان شت دەگرنە گۆرانیبێژە ناودارەکان، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، ئەدێڵ ئەمجارە پێش ئەوان کەوت.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک