" type="text/css" > Skip to main content

رۆژنامەیەکی تورکی داتایەکی هەڵەی هونەرمەندی بەناوبانگی تورکیا ئیبراهیم تاتڵیسسی لە بارەی قەبارەی سامانەکەیەوە بڵاوکردەوە، بەڵام هەرزوو ناوبراو تووڕەیی نیشانداو رایگەیاند، ئەو خاوەنی ئەو هەموو سامانە نییە کە بڵاوکراوەتەوە، بەوەشەوە نەوەستاو لە ماوەیەکی کەمدا هەموو سامانەکەی ئاشکرا کرد کە بریتین لەم موڵک و ماڵانەی خوارەوە:

١_ خاوەنی کەبابخانەیەکە لەسەر زەوییەکی هەزار و ٥٠٠ دۆنم لە ناوچەی سیرانتەپەی ئەستەنبوڵ.

٢_ بینایەکی تەلەفزیۆنی هەیەو بینای گروپی کۆمپانیاکانی “تاتلیسێس”ی هەیە.

٣_ خاوەنی کارگە و فرۆشگای جلوبەرگی “تاتلیسێس”ە لە کۆمەڵگەی دێمیرسیکۆی ئالارکۆ.

٤_ لەم ناوچانەدا ڤێلای هەیە: ساریەر لە ئەستەنبوڵ و کۆمپلێکسی سیرەنتپە ئۆیاک، سێ شوقە لە ئەستەنبوڵ، لە ئورفا یەک شوقە، سێ دۆنم زەوی لە ناوچەی ئورفا، لە پرۆژەی نەرلیدەر فۆلکارت لە ئیزمیر یەک شوقە، لە کۆمەڵگەی گونوش ئۆناکلاری لە هادیمکۆی لە قەزای بویوکچەکمێجەی ئەستەنبوڵ، یەک ڤێلا هەیە.

٥_ خاوەنی یەک بەلەم و دوو ماتۆڕسکیل و دوو ئۆتۆمبێل و سێ ئۆتۆمبێلی جۆری SUV و یەک لیمۆزین و ئۆتۆمبێلی کۆمپانیا.

٦_ گروپی ماڵەکانی تاتلیسێس پارادیس لە ناوچەی بیتێز لە بۆدروم کە ٤٨ شوقەو یەک ڤێلا لەخۆدەگرێت، هەروەها “هۆتێلی گۆلۆ بیچ” بۆدروم-بێتێز کە ٢٦ ژووری تێدایە، دەکەوێتە سەر ڕووبەری 6.5 دۆنم لە کەنار دەریاو زەوییەکی تر بە ڕووبەری ٦.٥ دۆنم لە بۆدروم-بێتێز.

٧_ هۆتێل تاتلیسێس لە ئیزمیر، بە ڕووبەری ٨ دۆنم و ١٥٧ ژووری تێدایە کە بەسەر ٦ نهۆمدا دابەش بوون، بە گشتی ٣١٤ قەرەوێڵە.

٨_ خاوەنی 5 چێشتخانەو کەبابخانەیە لە ئەستەنبوڵ، کەناڵێکی مانگی دەستکرد و کەناڵێکی تەلەفزیۆنی لە “D-Smart” پەخش دەکات، هەروەها کەناڵێکی تەلەفزیۆنی نیشتمانی لە چەند شارێکدا لە ژێر ناوی “Tempo TV” پەخش دەکات.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک