" type="text/css" > Skip to main content

پەردە لەسەر پەیکەری گۆرانبێژ و مقامبێژی دیاری سلێمانی (مەحمود تۆفیق شلک) لادەدرێت

وابڕیارە ڕۆژی پێنج شەمە، کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆ، لەگەڕەکی مامۆستایانی پەردە لەسەر پەیکەری گۆرانیبێژ و مقامبێژی دیاری شاری سلێمانی کۆچکردوو: مەحمود تۆفیق شلک لاببرێت. جێی ئاماژەیە پەیکەرەکە لەلایەن چێنەر نزارەوە لەسەر ئەرکی دکتۆر تەھارەسول سازکراوە.

موحمود تۆفیق شلک یەکێک بوو لە دیارترین مقامبێژانی سەدەی رابردووی شاری سلێمانی، لەگەڵ ھونەرمەندان حەمە ساڵح دیلان، قادر دیلان، مەحمود حەمەی لەیلێ، رەفیق چالاک.. ھتد ھونەرمەندانی دیکەی ئەو سەردەمە لە دانیشتن و بۆنە تایبەتییەکاندا چەندین گۆرانی فۆلکلۆر و مقاماتی ناوچەکەیان تۆمارکردووە و کە بوونەتە میراتێکی گرنگ بۆ موزیکی گۆرانی کوردی.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک