" type="text/css" > Skip to main content

ڤالان کەمال یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە
ملوانکە ناوی یەکەمین ئەلبوومی ڤالان کەمال’ە کە ڕۆژی 1/10/2023 لە ڕێگەی تۆڕی میدیایی کوردماکس’ەوە بڵاوکرایەوە.
کارەکانی ئەم ئەلبوومە کۆتایی هاتووە، لە ڕێگای ئیڤێنتێکی تایبەت بڵاوکرایەوە بە بەشداری چەندین هونەرمەند و کەسایەتی ناوداری کورد
ڤالان کەمال هونەرمەندێکی گۆرانیبێژی کوردە.
لە شاری سلێمانی عێراق لەدایک بووە.
لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی خوێندنی میوزیکی تەواو کردووە و خاوەنی بڕوانامەی دبلۆمە لەو بوارەدا.
تا ئەمڕۆ زیاتر لە 10 ساڵ دەبێت لە بواری گۆرانی وتن و درووستکردنی ئاواز و هۆنراوە کار دەکات لەسەر ستایڵی پۆپ موزیک.
لە چەندین چالاکی هونەری بەشداری هەیە بە درێژایی 10 ساڵ لەم بوارەدا وەک:
کۆنسێرتەکانی پەیمانگای میوزیک،خولی دەنگبێژی و میوزیکی ڕۆژهەڵاتی،پلەی دووەم لە گەورەترین پرۆگرامی هونەری(The Legend).
لە ساڵی 2020 دەست دەکات بە ئامادەکردنی یەکەمین ئاڵبومی گۆرانی بە ناوی(Milwanke)
کە ئێستا بەردەستە و جیا لەم ئاڵبوومە چەند کلیپ و گۆرانییەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە لە پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان بەردەستە.

 

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک