" type="text/css" > Skip to main content

تاڵیبان ژمارەیەک ئامێری موزیکی گڕ تێبەردەدات لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا موزیک وەک کارێکی بێڕەوشتی دەناسێنێت

لە ئەفغانستانەوە ئەم وێنەیە بڵاوبۆتەوە و دەرکەوتووە کە لەلایەن حکومەتی تاڵیبانەوە ژمارەیەک ئامێری موزیکی ئاگریان تێبەردراوە، لە ھەمان کاتدا وتەبێژی حکومەتی دەسەڵاتدار موزیک بە ‘بێڕەوشتی’ناو دەبات

ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن وەزارەتی بڵاوکردنەوەی فەزیلەت و ڕێگریکردن لە خراپەکارییەوە بە دروشمی (ئەمرکردن بە چاکە، نەرێکردن لە خراپە) بۆ ڕۆژنامەکان بڵاوکرایەوە و بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە لە شاری هێرات، کە سێیەم گەورەترین شاری ئەفغانستانە بووە.

لە وێنەکەدا چوار پیاو دەردەکەوێت کە سەیری کۆمەڵێک ئامێر دەکەن کە بڵێسەی ئاگری گرتووەتەوە.

ئەو ئامێرانەی کە سوتێنراون پێک دێن لە: گیتار، ھارمۆنیکا و (تەپڵ) و چەند ئامێرێکێ دیکە، لەگەڵ ئەوانەشدا ژمارەیەک بڵندگۆ لە ئاگرەکەدا دەسوتێنران. دەشێت ئەم ئامێرانە لە شوێنەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە سەرانسەری ناوچەکە کۆکرابێتنەوە.

وتەبێژی وەزارەتەکە لە هێرات ڕایگەیاندووە کە موزیک “دەبێتە هۆی گەندەڵی ئەخلاقی” و ژەنینی ئامێرەکان “دەبێتە هۆی ئەوەی گەنجان بەلاڕێدا بەرن.

بەشی بکە لە:
محەمەد عەطا

تیمی دانان و پێداچونەوەی بابەتەکانی موزیکناس، موزسیان و بەرهەمهێنەری موزیک