سـەرەتایی نووسـینم لـە بـواری موزیکدا بـۆ قۆناغەکانی خوێندنـی ناوەندی دەگەڕێتــەوە، کــە زیاتــر خولیــای نووســینی ھۆنــراوە و پەخشــانم ھەبــوو. ئەشـێت دواجـار ھـەر ئاوازی ووشـە و نووسـین بوبێــت بـەرەو دنیـای موزیکی بردبێتــم و ڕووم بکردبێتــە بەشــی موزیــک لــە پەیمانــگای ھونەرەجوانەکانــی سـلێمانی، تـا لـەوێ درێـژە بـە خوێنـدن بـدەم. گەرچـی لـە پەیمانـگا لەلایـەن مامۆســتای ئازیــزم (عــادل حەمەکەریــم)ە وە زۆر ھانــدەدرام کــە لــە بــواری نووسـین و لێکۆڵینـەوە دا کار بکـەم، بـەڵام لـە ئەزموونـی پەیمانـگادا ھـەر لـە بـواری ئەدەبـدا دەمنووسـی. دواجـار دوای تەواوکردنـی خوێندنـی موزیـک، لـە بـواری وانەبێـژی موزیـک و نووسـین لـە سـەر موزیکـدا خـۆم دۆزییـەوە. بۆیــە دەســتم کــرد بــە بڵاوکردنــەوەی ووتــار و بیــر و ڕاکانــم دەربــارەی موزیکـی کـوردی، کـە زۆرینەیـان خـۆی لـە بـواری ڕەخنـەدا دەبینیـەوە. بـەڵام ھـەر زوو تووشـی دەیـان گرفتـی لاوەکـی بـووم، چونکـە چەمکـی ڕەخنـە بـۆ ئەوکاتـی موزیکـی کـوردی تاڕادەیەکـی زۆر سـەخت بـوو. ھەرچەنـدە بـە ئـەو پــەڕی دڵســۆزییەوە بابەتەکانــم دەنووســی تاکــە مەبەستیشــم پێشــکەوتنی ڕەوتـی موزیکـی کـوردی بـوو، بـەڵام لـە لایـەن زۆر کەسـەوە ڕەخنەکانـم بـە ئاراسـتەیەکی تـردا لێکدەدرایـەوە. ھـەر بۆیـە لـەو بـوارەدا تـا ڕادەیەکـی زۆر پاشـە کشـەم کـرد. بۆیـە سـەرجەم ئـەو ووتارانـەی کـە ڕەخنەیـن و دواجـار زانیومـە کەسـەکان ناتوانـن قبولـی بکـەن، لـەم کتێبـەدا جێـگام بـۆ نەکردنـەوە. لێــرەدا مەبەســت ئــەوە نیــە بــاوەڕم بــەم بــوارە نەمــاوە، بەڵکــو بــە ھــۆکاری خوێندنەکــەم لــە بــواری (ئێثنۆموزیکۆلۆجی)یــدا، ســەرقاڵی توێژینــەوەی زانسـتی و گەڕانـی مەیدانیـم لـە زۆر ناوچـەی کوردسـتاندا. لـە ڕاسـتیدا ئیـدی دەمـەوێ زیاتـر لـەم بـوارە زانسـتیەدا قوڵببمـەوە و خـۆم کۆبکـەوە. ھەرچـی ھـۆکاری تایبەتـم بـۆ چاپکردنـی ئـەم کۆمەڵـە ووتـارە ئەوەیە کە ئەم نووسـینانە دەرفەتــی جوانیــان بــۆ دروســتکردم و وایــان لێکــردم پــەرە بــە توانــاکان لــە بـواری لێکۆڵینـەوە و نوسـیندا بـدەم و متمانـە بـە خـۆم بکـەم. دواجـار ھـەر ئـەم وتارانـە دەرفەتێکـی زێڕینیـان بـۆ دروسـتکردم، تـا بتوانـم بـە پلـەی نايـاب لـە بەشـی ئێثنۆموزیکۆلۆجـی وەربگیرێـم و درێـژە بەخوێنـدن بـدەم. ھـۆکاری گشــتیم ئەوەیــە کــە کتێبخانەکانــی کوردســتان زۆر لاوازن لــە ڕووی بوونــی کتێـب بـه زمانـی کـوردی دەربـارەی موزیـک بەگشـتی و بـە تایبـەت موزیکـی کـوردی. ھـەر بۆیـە بـە ھیـوام ئـەم کتێبـە دەلاقەیەکـی بچـووک بـۆ ئـەو کەسـانە
بکاتـەوە کـە تامـەزرۆی خوێندنـەوە و ڕۆشـنبیری موزیکـن.
ئـەم کتێبـە لـە کۆمەڵیـک وتـار پێـک دێـت، کـە بەشـێکە لـە ئەزموونـی چەنـد
ســاڵەی کارکردنــم لــە بــواری نوســیندا، ھەندێکیانــم پێشــتر لەرۆژنامــە و گۆڤارەکانـدا بڵاوکردوونەتـەوە. ئێسـتاش لـە دووتوێـی ئەم کتێبـەدا دەیخەمەوە بەردیــدەی خوێنــەران. ھەڵبــەت کۆکردنــەوەی کۆمەڵێــک وتــار لــە کتێبێکــدا و لـە ژێـر ناوێکـدا ڕەنگـە کارێکـی دژواربێـت، چونکـە بابەتـەکان لـە کۆمەڵێـک ووتـاری سـەربەخۆن پێـک ھاتـوون، بـەڵام وەک شـێوازێک لـە کۆکردنـەوەی کۆمەڵــە ووتــارلای زۆرێــک لــە ئەکادیمیــی و نووســەران کارێکــی پەســەندە .
ھـەر بۆیـە بابەتەکانـی بەسـەر سـێ تـەوەردا ڕیزبەندیـان بۆکـراوە: • یەکەم: بەشێکیان تایبەتن بە موزیکی کوردی. • دووەم: چەند کورتە باسێک دەربارەی موزیکی گەلان. • سێیەم: ژیاننامەی چەند موزیکێکی جیھانییە.
بەشـێوەیەکی گشـتی بابەتـەکان بـە جۆرێک نووسـراون، کە بـۆ موزیککاران و خوێندکارانــی موزیــک لــە پەیمانــگا و زانکۆکانــی کوردســتان ســوود بەخشـبێت. ھـاوکات زانیـاری زۆر گرنگـی لـە خـۆ گرتـووە بـۆ ئـەو کەسـانەی کـە دەیانەوێـت ڕۆشـنبیریان لـە بـواری ھونـەری موزیکـدا موزیکیـان فـراوانکـەن.
لـە کۆتایـدا بـە ئومێـدی ئـەوەم ئـەم کتێبـە جێگایەکـی بچـووک بگرێـت، لـە نێـو کتێبخانـەی موزیکـی کوردیـدا و ئەمە سـەرەتای دەسـتپێکی بڵاوکردنەوەی ئـەو زنجیـرە لێکۆڵینـەوە ئەکادیمییـەم بێـت، کـە چەند سـاڵێکە ھەمـوو کاتەکانی
توانا حەمە 3/5/2014
بۆ داگرتنی فایلی ئەلکترۆنی کرتەی ئەم لینکە بکە