یەکێکە لە زنجیرە بڵاوکراوەکانی ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست: توانا حەمە
ئەم کتێبە ۱۳٦ لاپەڕەیە. لە ژمارەیەک وتاری جیاواز دەربارەی موزیکی کوردی و موزیک بەگشتی پێکهاتووە. گەرچی بابەتەکان جیاوازن ، بەڵام کۆکردنەوەیان لە ناو دوو توێی ئەم کتێبەدا گرنگە. بەشێوەیەکی گشتیی ناوەرکی ئەم کتێبە لە سێ بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم: کۆمەڵێک وتار دەربارەی موزیکی کوردی. وتارەکانی نێو ئەم زنجیرەیە خوێندنەوە و ڕانان بۆ موزیکی کوردی، لە چاپخانەی
کارۆ چاپکراوە، لە ئێستا لە کتێبخانەکانی رەهەند و غەزەلنووس و جەمال عیرفان دەستدەکەون.
تواناحەمەعەلی ڕەشیدناسراو بە توانا حەمە – لە دایکبووی ١٩٨٤ سلێمانی
ـ خاوەنی بڕوانامەی: دبلۆم لە موزیکدا، پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی، ساڵی ٢٠٠٦-٢٠٠۷
بەکالۆریۆس لە ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیدا، بەشی موزیک، کۆلێژی هونەر زانکۆی سلێمانی، ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦.
ـ ژەنیاری ئامێری ڤایۆلین و ڤیۆلایە. – مامۆستای موزیکە لە کۆلیژی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران
ـ خاوەنی دوو کتێبی چاپکراوە لە ژێر ناوەکانی
چەمکی ئەوانی دی لە موزیکی کوردیدا ۲٠۱٤
موزیک و سیاسەت تیپی موزیکی شەهید کارزان بەنموونە ٢٠١٦