نوسینی: ئامانج غاز
له ئاكامی سوود وه‌رنه‌گرتن و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ میلۆدییه ره‌سه‌نه‌كانی كوردی خه‌ریكه كۆمه‌ڵی ئاوازی دانراو ده‌ستكرد و دوور له تێگه‌یشتنێكی فه‌لسه‌فیانه و رۆشنبیریانه له دایك ده‌بن و به كاریگه‌ری و گوێ گرتنی سه‌رپێیانه له ئاوازه‌كانی (تورك و فارس) ده‌بنه هه‌وێنی ده‌نگه چاكه‌كانی ئه‌مڕۆمان.
به‌گوێگرتن له ته‌كنیكی ژه‌نیارانی (فارس و تورك) به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو (ژه‌نیاره عه‌ره‌بیه‌كانیش) به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر خه‌ریكه هه‌یبه‌ت و باڵا ده‌ستی ئامێره ره‌سه‌نه‌كانمان ده‌كه‌ونه په‌راوێزی كاره هونه‌رییه‌كانمان و لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌نیارانه بووه‌ته وێردی ده‌ست و په‌نجه‌كانمان. لێره‌دا پرسیارێكی کۆنباو و نەریتییانە به‌ڵام زۆر كاریگه‌ر ده‌كرێ:
[تائێستا كێ گوێ بیستی ژه‌نیارێكی (تورك یان فارس یان عه‌ره‌ب) بووه بتوانێ مۆرك و ئه‌دایه‌كی كوردیانه‌مان بۆ بژەنێ؟].
كه‌واتە بابەتی ره‌سه‌ن لێهاتوویی ده‌وێ، بلیمه‌تی ژه‌نیار ده‌توانێ به‌په‌نجه‌كانی ئاوازی ئه‌فسوناوی بدا به‌بناگوێمان و چۆكمان پێدادا!!.
هۆكارێكی تری له‌یه‌كتر حاڵی نه‌بوونی (ده‌نگ و ئه‌دای گۆرانیبێژ له‌گه‌ڵ سیما‌و رووخساری ئاوازی ره‌سه‌نی كوردی) له ناسینه‌وه‌و شاره‌زا نه‌بوونی گۆرانیبێژه‌کانمانە، به‌میانه‌و چینه ده‌نگی خۆی له‌كاتی چڕینی گۆرانیدا، گۆرانیبێژی كورد تا ئه‌زبه‌ری ئاوازێك ده‌كات. ئاوازدانه‌ر ده‌خاته بەرەژان و ئازارێكی جه‌سته‌یی و رۆحی زۆر گه‌وره‌وە، چونكه گۆرانیبێژ له هه‌ردوو كۆڵه‌گه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پێكهاته‌ی موزیكدا (زمانی نۆته‌و گوێچكه‌ی هونه‌ریی موزیكیی) بێبه‌شه و به‌ده‌گمه‌ن گۆرانیبێژێك ده‌بینی به په‌رۆش و ئه‌كادیمانه (مواكه‌به‌ی ) رۆحی سه‌رده‌م و تێگه‌یشتنی قۆناغه‌كانی هونه‌ری میلله‌ت و گه‌ل و ته‌نانه‌ت خۆشی بێ . كه‌واتە كه پرسیارمان لێدەکرێ و به‌ڕاشكاوی پێمان ده‌ڵێن بۆ گۆرانیی و موزیكی كوردی ئێمه ته‌مه‌ن كورته؟ نابێ بێده‌نگ بین! ئەم بێدەنگیی و فەرامۆشییە خەریکە دەمانکوژێ!!!!