" type="text/css" > Skip to main content

قوبادی کورد و موزیکی کوردی لە دەوڵەتی سەفەویدا

لەم تابلۆیەدا کە کۆشکی شای سەفەوی (شا عەباسی یەکەم ، 1587ز – 1629ز) نیشان دەدات ، هەریەک لە کارەکتەرەکانی ناو تابلۆکە ناویان لێنراوە،

یەکێک لە کەسایەتییەکانی ناو تابلۆکە کە بە (قوبادی کورد) ناسراوە ، خەنجەرێکی لە کەمەردا هەڵگرتووە و ئامێرێکی مۆسیقای سێ تاری بە دەستەوەیە، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە ئەم قوبادەی نێو وێنەکە کێیە!!

بیر لەم خاڵانە بکەرەوە!!

* قوباد – ناوێکی نێرینەی کوردییە، بە هەندێ لە پاشا کوردە ساسانییەکانیش دراوە، هەروەها بە درێژایی مێژوو بە زۆر کەسایەتیی کورد دراوە و تا ئەمڕۆش ناوێکی نێرینەی کوردییە .

* ئامێری موزیکی (سێتار) و (تەنبوور) لە کۆنترین ئامێرەکانی موزیکی کوردین، کە لە رێورەزمە ئاینییە کۆنەکانی کورددا دەژەنران، وەک ئێزدی و یارسانی (دو ئایینی دێرینی کوردین) .

* ئەم دوو ئامێرە موزیکییە تا ئێستاش لە رێورەزمە ئایینییەکان لە نێو کوردانی یارسانی (کاکەیی) و کوردانی ئێزدیدا دەژەنرێن، هەروەها لە ڕێورەزمی ئایینیدا لە نێو کوردانی شیعەی عەلەویدا (کوردانی زازا) لە پارێزگاکانی (دەرسیم – چەولگ – ئەرزنگان – خارپیت) ی باکووری کوردستان دەژەنرێن، و بە تایبەت لە رۆژانی عاشورادا ، کوردانی زازا پێش ئەوەی ئاینی ئیسلامی (شیعەی عەلەوی) لە باوەش بگرن ، سەر بە ئایینی یارسانی کوردی بوون ،

* مۆسیقای کوردی ئەمرۆ بە یەکێک لە لقە هەرە گرنگەکانی مۆسیقای گەلانی ناو دەوڵەتی ئێران دادەنرێت . حکومەتی ئێران رۆژهەڵاتی کوردستانی (کە بەشێکە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران) بە پایتەختی موزیکی ئێران ناساندووە .

* پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پارێزگای دەرسیم لە باکووری کوردستان ، گرنگترین ناوەندەکانی دروستکردنی ئامێری تەنبوورن لە کوردستان لە دێرزەمانەوە تا ئێستا و ئەم پیشەیە بە یەکێک لە کارە دەستییە، میللیەکانی کورد دادەنرێت .

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.