سێلین دیۆن، خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی کەنەدی، نوێترین هەواڵی لەبارەی تەندروستی خۆیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت: تەندروستیم باشە و بەرەو گۆڕانکاری گەورە هەنگاو ئەنێم.
لە ئێستادا زۆر وەرزش دەکەم
سێلین لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژە بەوەش دەکات، “لە ئێستادا زۆر وەرزش دەکەم، من حەزم لە جووڵەیە و هەر بۆیەش کێشی جەستەم زۆر دابەزاندووە، بەڵام هەست بە تەندروستییەکی زۆر باشتر و بەهێزتر دەکەم لە جاران”.
هەوادارانی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکەنئەمەش لە کاتێکدایە هەوادارانی سێلین دیۆن بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی خانمە هونەرمەندەکە دەکەن بۆ گۆرانی وتن و سەر ستەیج، ئەمەش لەدوای تووشبوونی بە نەخۆشی ڕەقبوونی ماسولكەكان، کە بەهۆی نەخۆشییەكەوە دەنگی لەدەستداوە و ناتوانێت وەكو پێشتر گۆرانی بڵێت.
هەفتەی پێنج ڕۆژ راهێنانی تایبەت وەردەگرێت
جیا لە وەرزشکردنەکەی، بەپێی سەرچاوەكان، ئەو هونەرمەندە هەفتەی پێنج ڕۆژ راهێنانی تایبەت وەردەگرێت، بۆئەوەی بتوانێت دەنگی بگەڕێنێتەوە و وەكو جاران گۆرانی بۆ هەوادارەكانی بڵێتەوە.
سێلین دیۆن یەکێکە لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژەکان و خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەت و بەناوبانگە، کە بە دیارترینیان و زۆربەشمان گوێبیستی بووین، گۆرانییەکەیەتی بۆ فیلمی تایتانیک.