" type="text/css" > Skip to main content

ئەم جۆرە لە ئۆرکێسترا بە گەورەترین جۆری ئۆرکێسترا دادەنرێت. زاراوەی فیلهارمۆنیک بە واتای: (هۆگر بوون بە موزیک دێت)، لە هەمان کاتدا ئەم جۆرە لە ئۆرکێسترا بە (ئۆرکسترای سیمفۆنی)یش ناودەبرێت. سیمفۆنی بە واتایی چی دێت؟ ئەم زاراوەیە بە واتای (پێکەوەیی دەنگەکان (Sounding together) دێت. سیمفۆنی لە پاش ئەوە هاتە گۆڕێ، کە ناوی سەرجەم ئامێرەکان لە ئۆرکێسترادا جێگیر بوو، لە سەرەتادا وەک بەشێک لە پێشەکی ئۆراتریۆ – Oratorio)ی ئۆپێرای ئیتاڵی) بوو. پاش ئەم جێگر (ستاندارد)بوونی ئامێرەکانی ئۆرکێسترا زۆرینەی دانەرەموزیکییە دیارەکان، لە فۆڕمی سیمفۆنیدا موزیکیان نوسیوە. بە شێوەیەکی گشتی سیمفۆنی، لە چوار پارچە یان جوڵە (MOVMENT)پێک دێت. کە هەر چواریان لە ڕووی شێواز و ڕیتمەوە جیاوازن. لە سەرەتادا سیمفۆنی لە سێ جووڵەی (خێرا، خاو، خێرا) پێک دەهات.

بەڵام لە سەدەی ١٨دا بە زیادکردنی جوڵەیەک گۆڕانکاری بەسەرداهات و بوو بە چوار جوڵە. ناوی جوڵەکانی سیمفۆنی:

 جوڵەی یەکەم: خێرا Allegro

جوڵەی دووەم: خاو Adagio 

جوڵەی سێیەم: Scherzo  [ووشەیەکی ئیتاڵییە، لە ڕووی خێراییەوە جوڵەیەکی چالاک و نوکتە ئامێزە. لە زمانی ئیتاڵیدا سکریزۆ بە واتای(نوکتە) دێ].

جوڵەی چوارەم: خێرا Allegro

 

بڕوانە زنجیرە بڵاوکراوەکانی توانا حەمە، ئۆرکێسترا چییە، ٢٠١٩.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.